.jpg)
من که کۆیه م سه یری من که ن قه سروبا غ و مه نزه ره م
بێت و لوبنان من ببینێ بێشکه ده گرێ وه ره م
عا صی
له مه یدانی به ها ران شاره که ی کۆ قو به ی کشمیری دا به ر شه ق وه کو گۆ
حا جی قادری کۆیی
که جوت ده بم
له گه ڵ به ژنی چیای غه مم
خوره ی خوێنی برینێکم
هه ڵم ده گرێ و
شۆرم ده کاته وه قورگی شیوی ره زان
سهر ده که مه بن هه ر دارێ
حاجی قادر دانیشتوه و به چاوی رێژنه بارانی
په ره سیغاری خه مێکی ته ر ده کات و
به زیله مۆی شیعره کانی ئازارێک دا ده گیرسێنێ
ئه ی شاره که م کۆیه ی قشتت و خنجیلانه
له نێو منداڵدانی گڕ دا له دایک بووی
ئازار گۆرانی بۆ گوتی
مه مه کی خه فه ت گۆشی کر دی
قوبادی جه لی زاده

|
چنارۆک چنارۆک چنارۆک چنارۆکی کۆیه ی خۆش سه رانگه که ی چنارۆک غه م لێی ده بی فه رامۆش به بای شه ماڵی کوێستان له م دیوی هه یبه سوڵتان دێته سه ما دره ختان ده بزوێنێ هه ست و هۆش سولی پاشا،خاڵه بڵباس له ساردی لێی ناکرێ باس ده ته زێنێ که له ی کاس له هاوین که ده که ی نۆش ڕه زی هه نجی روو مێوی میوه ی ده خورێ به لێوی گه ر باش بیکا به خێوی ڕه زه وانی به په رۆش گوتیان ئه مڕۆ به باره ئه م هاینه هه واره جێی چاوبازی دڵداره پڕه له مه ست و مه دهۆش لایێ به زم و ئا هه نگه لایێ شایی قه شه نگ به به رگی هه مه ڕه نگه هه موی به بێ باده سه ر خۆش ڕه شبه ڵه کی چاو مه ستان ده ست ده نێنه ناو ده ستان له ده م جۆ گه و ڕۆخ بێستان به گۆرانی پڕ له جۆش
چه لال جۆبار
|

ئه م باسه له ديكۆمێنتێکی ته له فزیۆنی وه رگیراوه که له لایه ن برای به رێز کاک نه ریمان حه مه ده مین ناردرا وه و منیش دووباره م کردۆته وه
کۆیه یه كیکه له شاره دێرینه کانی باشوری کوردستان ، ئه م شاره له ساڵی 1918 بووه به قه زاو شێخ عوسمانی سه رگه ڵو شه ره فی یه که م قایمقامی کۆیه ی پێ به خشراوه ،کۆیه له ڕوی ئیداری له پێنج ناحیه پێک دیت : ئاشتی ،ته قته ق . شۆڕش ، سکتان ، سێگرتکان ، هه روه ها 134 گوند سه ر به قه زای کۆیه ن .هه ر وه ا کۆیه له ڕوی ئیداره وه سه ر به پارێزگای هه ولێره .
له روی جوغرافیا کۆیه به 79 کیلۆمه ترده که وێته باشوری ڕۆژهه ڵاتی شاری هه وڵیرو به 75 کیلۆمه تر له شاری که رکوک دووره و سنوری شاره وانیه که ی ده ک وێتیته مابه ینی هه رسێ پاریزگای سوله یمانی هه وڵیر ،که رکوک .
ئه و شاره که وتۆته نێوان هه رددو چیای سه رکه شی باواجێ و هه یبه سوڵتان و باشوری شاره که ش ده شتێکی پان و به رین و به پیت و به ره که تی کۆیه یه و سه نته ری شاره که ش ده که وێته ناوچه یه کی نیمچه شاخاوی و ڕوبارێکیش به لای ڕۆژهه ڵاتی شاره که دا تێده په ڕی وله رێگا چه ند جۆگه له و کانی ده رژیته سه ری و به ڕووباری کۆیه ده ناسرێ و به بناری کۆیه تێده په رێ و گه وره ده بێ .
زۆربه ی سه رچاوه مێژویه کان ئاماژه به وه ده که ن که شاری کۆیه له دێر زه مانه وه ناوچه یه کی پڕ جمو جۆل و ئاوه دان بووه و به بێ دابڕان مرۆڤ تێیدا نیشته جی بووه بۆ نمونه گوندی پیبازۆک یه کێکه له گونده دێرینه کانی ناوچه یکۆیه که 3000 ساڵ زیاتره که ئه م گونده به ئاوه دانی ماوه ته وه،به پێی هه نذی سه رچاوه ی تریش دیرۆکی دروست کردنی ئه م گونده ده گه رێته وه بۆ 10000 ساڵ پێش زاین ده گه رێته وه جگ له وه ش لێکۆڵینه وه نوێه کان ئه وڕاستیه ده سه لمێنن که ڕۆڵ و ناوی کۆیه له ده قه دێرینه کان دا هاتووه و ئه وه ش به مانای ئه وه یه که کۆیه مێژویه کی دێرینی هه یه و هه ر له کۆنه وه ناوچه یه کی گرنگی شارستانیه ت بووه ،
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له م باریه وه به رێز شێخ سه لاح شێخ شه ره ف ده ڵێ : کۆیه له شاره دێرینه کانی کوردستانه له سه رده مێکی زۆر کۆنه وه شاره وه له و تائێستا مێژووی دروست بونی ئه م شاره نازانرێ ، به ڵام .له سه رده می گۆتیه کانه وه واته پێش میدیه کانه وه له ناو ه ئه و شاره هه بووه ،به پێی نوسینه کانی جه نرال ئیحسان پاشا ،پاش ئه وه ی گۆتیه کان له و شووێنه ی که ئێستا خواروی عێراقه ، گه راونه ته وه ، له که رکوک ئیداره ی خۆیان دروست کردووه به ڵام وڵاتی کۆیه وه کو شاری دووه میان یان بنکه یه کی تریان ئه ژمێردرا ، به پێێ پشکنینه کان قه ڵای ساتوقه ڵا یه کێک بووه له شاره کانیان .بۆ ناوی ئه م شاره دێرینه ی کوردستان چه ندین بیرو بۆ چونی جیا جیا هه یه بۆ چونی یه که م : ده گه رێته وه ئه وه ی که ناوی گۆتیه کان بێت - شاری گۆتیان ورده ورده بووه گ کراوه به ک وگۆڕابێت ،ئه وه ش له سه رده می گۆتیه کانه وه ئه و شاره دروست کراوه .بۆچونێکی تر که ده ڵی کۆیه شاری كێوان بێتکه ئه و کات شار ئه سته م بووه له دامێنی کێوه کان دروست کراوه بۆیه ،ئه م شاره به شاری کێوان ناو براوه ،مامۆستا حه مه ده مین مه عروفی ره حمه تی بۆ چونه کی هه بوه ده گوت که ئێره ناوی کۆسار بووه و خه لک ئه ستێره یان په رستووه ودوایی به درێژایی رۆژگار ساره که ی لێ بۆته وه و هه ر کۆکه ماوه ته وه ،چونکه بیتوێن و بێتواته خاوه ر زه مین بووه و کۆیه ش کۆسار ،وڵاتی ئه ستێران بووه
بۆچونێکی تر هه یه که ده ڵێ کۆیه له ڕۆژه ڵاتی کۆیه بووه واته له ئه سکی کۆیه که ماناکه ی ده بێته کۆیه ی کۆن که تائێستاش قه یسه ره که یان له و شوێنه ماوه که به رێوه به رایه تی شوێنه واری کۆن نۆژه نی کردۆته ووه ، هه ر له م ڕووه بۆ چونی تریش هه یه که ده ڵێ : که ته ته رو هۆلاکۆ هاتوون و ئه و وڵاته یان ڕوخاندووه و ئه وانیش هاتوون له م شووێنه ی ئێستا شاره که یان درووست کردۆته وه ،هه ندێ بۆ چونی تر ده لێ به هۆی ته ئسیراتی جیۆلۆجێ ئاوی ئه م ناوچه وشک ده بێت و بۆیه خه ڵکه که له ده وری ئاوی تۆبزاواو حه مامۆک کۆبوونه ته وه .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به پێێ ئه و به ڵگه مێژویانه ی که به رده ستی شاره زایان و لێ کۆڵه ره وان که وتون - کۆیه له کۆندا ناوچه یه ک و بنکه یه کی گرنگی شآرستانیه تیه تی گۆتیه کان بووه و ئه وانیش له بنه چه دا به باب و باپیری دێرینه ی کورد داده نرێن ،، له سه رده می بنه ماڵه ی ئوری سێیه م داو له سه رده می فه رمان ره وایی شلۆکی کوری ئورنمو ،ناوچه ی کۆیه ، رو به روی شه ڕوو له شكر کێشێ ئه و بنه ماڵه یه بوۆته وه دواتریش که وتۆته به ر رکێفی کاشیه کان ، دوای کاشیه کانیش میکانیه کان ده ستیان به سه ر ناوچه که داگرتووه ، هه ر دوا به دوای هه ره س هێنانی ئیمپراتۆریه تی ئاشوریه کان له لایه ن میدیه کانه وه واته له ساڵی 612 ی پێش زاینی دا که وتۆته ژێر ڕکێفی ده سه ڵاته یه ک به دوای یه که کانی تر ،وه ک ئه خمینه کان و سه لجوقی ساسانییه کان هه ریه ک له م ده سه ڵاتانه که م یان زۆر کاریگه ریان به سه کۆیه وه هه بووه
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دووباره به رێز شێخ سه ڵاح سێخ شه ره ف ده لێ : به درێژایی مێ ژوو کۆیه به شێک بووه له ئیداره کوردیه کا ن و به شێک بووه له ئیمپراتۆریه تی ما ده کان دوای نه مانی ئیمپراتۆریه تی ساسانی و ئیمپراتۆریه ته گه وره کان ، موسڵمانه کان هاتوون و لێره دا شه رێکی گه وره له نا وچه ی تۆبزاواو هه رمۆته ڕویداوه له مابه ینی موسڵمانه کان ومه سیحی و زه رده شتیه کان له به ر ئه وه ی ئه م ناوچا نه نا وچه یه کی زه رده شتی بووه ،له و شه رانه دا سه رکرده ی مه سیحی و موسڵمان کوژراون،و موسڵمانه کان شکاون جارێکی تر به هێرشێکی گه وره تره وه هاتوون و کۆیه یان داگیر کردووه و،زه رده شتیه کانیان به زۆر کردۆته مسڵمان و باجیان له مه سیحیه کان وه ر گرتووه و توانیتیان له سه ردینی خۆیان ماون،گوایه ئه وان ئه هلی کتاب بوین بۆیه لێیان گه راون ،که ده بوایه زه رده شتیه کانیش هه ربه م جۆره بژمێرن به ڵام ئه مه یان له وا ن قبوڵ نه کردووه ،و ئه و ناچه یه بووه به به شێک له ئیمپراتۆریه تی ئیسلامی گه وره و دوای کز بوونی ئه و ئیمپراتۆریه ته ش ورده ورده قه ومیه ته کان سه ریان هه ڵداوه ته وبه شێوه یه ش له کوردستان ئیماره ته کان سه ریان هه ڵداوه- ته وه ،وه کو ئیماره تی موکریان و ئه ماره تی ئه رده لان و ئه ماره تی سۆران و ئه ماره تی بابان و هه رده م کۆیه به شێک بوو ه له به رده ستی ئه و ئیماره تانه .دابووه له به ر ئه وه ده بینین کۆیه تابیعه کوردیه که ی خۆی پاراستووه و له غه یری کورد هیچ که سی تری لێ نیه ، ئه و هه موو داگیر که رانه ی هاتوون عه ره ب و عه جه م و تورک وتاتاربه ڵام هه رهه ویه ی کوردایه تی خۆی پاراستووه وهه میشه هه ستی به رگری تێدا بووه چونکه ئه م شاره هه میشه سه ر به خۆ بووه سه رده مێک بۆ خۆی مه رکه زی ئیماره تی سۆران بووه وسه رده می عوسمان پاشآی قۆچ پاشا له ساڵی 1350 ی زاینی ئه وه قه ڵای که کۆنی دروست کردووه که ئێستا پێی ده ڵێن قشڵه،دوایی مه رکه زی ئیماره تی سۆران چۆته حه ریرو ڕه واندوز به ڵام ئه و شاره هه میشه جێی ململانێی ئیماره تی سۆران و بابان بووه هه ر جاره ی یه کێکیان هاتوون وئه وقه ڵایانه ی سارتک و بۆگد سۆرانه کان دروستیان کردووه بۆ به رگری له بابانه کان ، به ڵام داواجار حکومه تی مه رکه زی هاتوو و داگیری کردووه ئه و کات بابانیه کان لێره حاکم بوین، هه رئه وکاته نه جیب پاشا له گه ڵ له شکرێکی گه وره هاتوون ودوای ئه وه ی که ویستیان سیاسه تی دوای سوڵتان مه حمودی دووه م ئیماره ته کوردیه کان نه هێڵن ،بۆیه سوپایه کی گ وره یان نارد بۆ سه ر ئیماره تی بابان و له کۆیه ده ستیان پێ کرد وه و شه ری ئه سکی کۆیه شه ڕێکی زۆر به ناوبانگه له مێژوو، شێرکۆ بێکه سی شاعیر کردووی تی به مه لحه مه یه کی شیعری ومامه یاره ی تۆچی گه وره ی به ناوباگی سوله یمانی له گه ڵیان بووه دوای ئه وه ی که دیل ده کرێ ،وته یه کی زۆر به ناو بانگی هه یه که سوڵتانی تورکان لیی ده پرسی ،بۆچی تۆ مقاوه مه ت کردوو ،که چی خه ڵکه که هه مویان هه ڵاتن ،مامه یاره له وه ڵامدا گووتی :من پێم نه گوترابوو که بکشێمه وه و من سه ربازم و به بێ فه رمان ناتوانم بکشیمه وه بۆیه هه ر شه م کردووه،سوڵتانیش ده ڵێت مادام تۆ وابه جه رگ و ئازاو راست گۆی و ئه وها به ئه رکه کانی سه ربازی خۆت هه ڵده ستی،برۆ ناتکوژین ،کاتیک که ده مرێ ده ڵی له ته نیشت ئه و پیاوه ترسنۆکانه م مه نێژن بۆ یه له سه ر گردی مامه یاره نێژرا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه ندێ سه رچاوه ی مێژوویی تر ئاماژه بۆ ئه وه ده که ن که له سه رده می ده وڵه تی ئه یوبی داو له ساڵی 911 ی زاینی ناوچه ی کۆیه که وتۆته نێو سنوری دوو ده وڵه تی مظفرالدین،دواتریش وه کو هه موو شاره کلانی تری کوردستان شاری کۆیه به شآڵاوی مه غۆله کان که وتووه و دوایی ئه و هێڕش و شآڵآوانه کۆیه که وتۆته به رکێفی حوکمی بنه ماڵه ی قه ره قۆینلۆو ئاق قۆینلۆ، ،له سه رده می فه رمانه ره وایی میرنشینه کوردیه کان ،ساری کۆیه ،هه روه کو محه مه ده مین زه کی به گ ده ڵێ،وڵاتی کۆیه،هه ریرو، ڕه واندوز، وئاکرێ، قه ڵاو بنکه ی حکومه تی نیشتمانی نوو نو دوایی ده رکه وتنی ده وڵه تی عوسمانی ،له ناچه که و داگیرکردنی سنورێکی به رفراوانی ناوچه کانی کوردستان و باش شه ری چاڵدیران ،شاری کۆیه که وته بووه سنوری ده سه ڵاتی ده وله تی عوسمانی و کرا به سنجاق
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شێخ سه ڵآح : دیاره له مانه وه ی ئه م شاره به درێژایی هه موو ته مه نی له ژێر حوکمی ئیداره ی خۆیدا وای کردووه که هه رده م داگیرکه رانی قبوڵ نه بووه، له ساڵی1870 کۆیه ده که ن به سنجاقی حکومه تی عوسمانی و گه ڵئ ئیداراتی تێدا دانراوه ،له وانه دائیره ی تاپۆ ک له ساڵی 1875 ،دانراوه و له ساڵی 1890 کتێبخانه ی لێ کراوه ته وه هه روه ها کۆیه گه لێک شتی سه رده م له خۆی ده گرێ ، کۆیه زیاتر بنکه یه کی بازرگانی بووه له مابه ینی کوردستانی ئێران،موکریان وکه رکوک وبه غداو له لاشه وه له گه ڵ حه له ب ،ئه گه رچی له سێ سه د چوار سه دساڵی دوایدا سه یر بکه ین پێش دروست بوونی شاری سوله یمانی،له هه ولێره وه تاکو ده گاته کرماشان و سنه هیچ شارێکی کورد نه بووه بۆیه ته نها بنکه ی بازرگانی لێره بووه ،بۆیه ده بینین چه ندین کاروان سه راو چه ندین شوێنی بازرگابی و بازار تێدابووه ئێستاش خانی مه حمودئاغا ماوه که ئێستا بووه به شوێنه وار، ئه وش ئه وگه ده گه ێنێ که بازرگانی زۆری بۆ هاتووه، لێره دا پیشه کان سه رهه ڵده ده ن وه کو ئاسنگه ری، دارتاش سۆلدروو ، گۆزه گه ری ، پێلاودروو و، کورتان دروو، خه نجه رکه ر،ئه وکارانه ده ستیانه ی جاران هه موو له وشاره مابوون و گوزه ریان هه بوو که هه ندێ له و پیشانه تائێستاش ماون،ئه وه ش وای کردبوو که ده ورووپشتی بازرگانی له گه ڵ کۆیه بکه ن، هه ر وه ها له ناوچه ی پشده ره وه هه تا له ناوچه کانی ئه وبه ری زێه وه تیجاره تو شت کرین و ئاڵو گۆڕیان له کۆیه بووه ئه مه ش بۆته گۆرینێکی ئابوری ،که پێشه گه ری لێ درووست بووه ،له گه ڵ ئه وه شدا شێوه یه کی حه زاڕی دروست ده بێ که به هۆی ئه ویشه وه حاله تی رۆشنبیری دروست بووه که به هۆی ئه ویشه وه خێندنگه و مزگه ت و ئه مانه ی تیدا دروست بووه ،ئه م ته فاعوله حه زاریه ش له کۆی ئه و گۆرانکاریه ئابوریانه بووه که له کۆی کاری بازرگانی به ده ست هاتوونه. هه روه ها هاتوچۆی کاروانه بازرگانیه کان به شاری کۆیه ،ئه وانه ی که له موکریان و حه له ب وکرماشان وسنه هاتون وهه روه ها په یوه ندی تیجاری له گه ل که رکوک وبه غداو هه بوه وبه هۆی زێی ته ق ته ق ئه و کاره ئه نجام دراوه ،که تا چه ند ساڵی پێش به هۆی که له ک توتن و شتی تر بارکراوه بۆ خواروی عیراق که ئه ویش له رێگای ئاوی زێی( ته ق ته ق )ه وه ئه وه ش وای کردووه ئاوێته بوونی حه زاڕی دروست ببێ که به بیری من هه ر ئه وه ش بوۆته هۆی مانه وه ی شآره که
٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥٥
له و سه رده مه دا شاری کۆیه بو به بنکه یه کی بازرگانی و کارگێری زۆر گرنگ .ڕۆژانه چه ندین کاروانی بازرگانی تێدا تێپه ری وه بۆیه هه ر یه که له ده سه ڵاتی سۆران و بابانی هه وڵی ئه وه یان داوه ئه و ناوچه یه بخه نه ژێر ڕكیفی فه رمانڕه وایی خۆیانه وه ،له م باره یه شه وه (کلۆدیۆس دیمیتری ) له گه شته که یدا بۆ ناچه ی کۆیه و ده وروو به ری ده لێت : کۆیه لیوایه کی سۆرانی بووه دواتر بووه به لیوایه کی بابان و لیره ئه وه مان بۆ ڕون ده بێته وه که شاری کۆیه له و سه رده مه دا له نێوان ده سه ڵاتی بابانی و سۆرانی و هه نذێ جار ولایه تی به غدا ئه م ده ست و ئه و ده ستی پێ کراوه هه ندێ جاریش ئه و ناوچه یه له روی ئیداریه وه نیمچه سه ربه خۆیه کی به خۆیه وه دیوه و حوکمرانانی جۆر به جۆری به خۆیه وه دیوه به ڵام له سالی 1481 ی زاینی له چوار چێوه ی ده سه ڵاتی میر نشینه کان داماوه ته وه ودواتریش که وتۆته ژێر ده سه ڵاتی ڕاسته و خۆی عوسمانی و له ساڵی 1918 کاتی هاتنی هێزی ئینگلیزه کان بۆ ناوچه که حه مه ائاغای گه وره کرا به حاکمی ئه و شاره و دوای کۆچی حه مه ئاغا جه میل ئاغای حه وێزی ده کرێته حاکمی کۆیه .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شێخ سه لاح : له هه مان کاتدا خه ڵکی هۆشیار به درێژایی ته مه نی باب و باپیرانیشیان به سه ربه خۆیی ژیاون ئیداره ی خۆی هه کردووه که ئه م شاره جارێکی تر ببێته وه شاری ئۆپۆزیسیۆن وهه ر بۆیه ش ده بینین له داوی جه نگی جیهانی یه که م دا ،ئه و ناوجه یه به شه ر نه گیراوه به ڵام که ئینگلیزه کان هاتنه ناوچه که و له کۆیه وه چوین بۆ بیتوێن و پشده ر لێره دا سێ حاله ت دروست بووه له سه ر کۆیه یان سێ بۆ چون هه بوه ،1- بۆ چونیک ئه گه ر به واتای رۆمانتیکی و هاوچه رخ لێکی بده ینه وه ئه و بۆچونه شۆرشگێره به رگریکه رانه بوون ئه وان که کۆمه ڵیک له و دیلانه بوون که له روسیا دیل کرابوون ،ئه و بیرو باوه ره شۆرشگێرانه یان فێر کردبوون و دوای ڕودانی شۆرش به لشه فیو گه ڕانه وه یان بۆ کۆیه له وانه که ریمی گۆده ی و عه ده ی دورسنێ و ڕه سوڵ ئاغا ،ئه وکات ئینگلیزه کان له کۆیه بووین له قشڵه ی کۆیه، شه و په لاماریی ئینگلیزه کان ده ده ن وڕاویان ده نێن و و له کۆیه ده ریان ده که ن، هه ر ئه وه ش بوو به غه زه بێک له سه ر کۆیه دا ڵه به ر ئه وه ی ئینگلیزه کان جارێکی تر به هێزێکی گه وره تر هاتنه وه و کۆیه یان داگیر کرده وه بۆچونیکی تر 2-هه بوو که ئه وانه ش ده سته یه ک بوون تورکچی ده یان ویست حکو مه تی تورکه عوسمانیه کان بگه رێنه وه بۆ کۆیه هه ر بۆ یه ش کاتێ که ئۆزه میل پاشا گه ڕاوه ته وه بۆ ڕه واندوزێ چوین شانه یه کیان هێناوه بۆ کۆیه پاش ئه وه ی ئینگلیزیان ده رکراوه له کۆیه، ڕه مزی به گ یان له گه ڵ خۆیان هێناوه و کردویانه به قایمقامی کۆیه ئه وانه کۆمه ڵێک سه ربازی لات و له وار و بێکاره بوین که هه ندێ چه ک و ته قه مه نی و مه تڕه لۆسیان پێ بووه له سه ر ئه وه له ساڵی 1922 کۆیه به ته یاره بۆردومان کراوه و فه قێیه ک له مزگ وتی گه وره کوژراوه ، وچارێکی تر حه مه ئاغا له کۆیه ده ری کردن .3- بۆ چونی سێیه م که به رای من زۆر عاقلانه بوو ئه و بۆچونه بوو که حه مه ئاغا و جه میل ئاغاو مه لامحه مه دی کۆیی (مه لای گه وره )هه یان بووه که له گه ڵ وه زعئ عێراقی ئه و ساو ئینگلیزه کان گونجاو بووه وچونه ئه وکات چارێکی تر حکومه تی عێراق درست بوه وه نوێنه ری کۆیه و هه وڵیر هه میشه به رگری له شێخ مه حمودی نه مر ده که ن له کاتی کۆبونه وه کانیان له گه ڵ ئینگلیز ،هه تا مه لای گه وره پێشنیار ده کات ده لێ ئه گه ر به حوکمی شێخ مه حمود ڕازی نابن با حه مدی به گی بابان بێت و حکومه تی زاتی بۆ کوردستان دابمه زرێنی به ڵام له گه ڵ ئه و واقیعه نه گونجاون بۆیه شاره که جارێکتر وه کو شاربه قایمقامیه ت دامه زراوه ته وه و ئه توانم بڵیم ئه و ده رکردنه ی ئینگلیز وای کرد که کۆیه وه کو شارێکی معاره ضه ناوی ده ربکاو بۆیه هه ردوو شاری هه وڵیرو کۆیه تابعی که رکوک بوون دواییتر کرانه سه رموسڵ به ڵام کۆیه نه کرا به پارێزگا که ئه وکات پێیان ده گوت لیوا و هیچ بایه خیان پێ نه داو خستیانه پشت گوێیان
مه تره لۆش ئه وکات چه کێکی کاریگه ربوو گوله کانی گه وره بوون وچه کیکی خۆکا رو بوو له شیوه ی دۆشکه ی ئێستا به ڵام گوله کانی ه هندێ گه وره تر بوو
[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[[
ئه گه ر لاپه ره كانی مێژوو هه ڵده ینه وه وخوێندنه وه یه كی وردی بۆ بكرێ ئه وه ده بینین شاری كۆیه به هه مان شێوه ی شاره كانی تر ی كوردستان ڕۆلی به رچاوی گیراوه له رووداوه كانی سه ده ی بیستدا به تایبه تی له خه باتی سیاسی و فیكری و ڕۆناكبیری دا ئه مه ش وای كردووه ئه م شاره ببێ به قوتابخانه یه كی گه وره ی كوردایه تی ونێشتمان په روه ری وچه ندین شۆرشگێری دیارو كه ڵه ڕۆناك بیرو شاعیری تێدا هه ڵكه وتووه له وانه كه ریم شاره زا ،سیوه ،دڵدار ، تایه رتۆفیق مه جید ئاسینگه ر ، حاجی قادر ، عوسمان مسته فا ، دکتۆر فوئادمه عسوم دڵزار ، فوئاد تاهر سادق ، زاهیر محه مه د ، سه ردار ئه حمه د ،باکوری ، فریاد شه فیق حه وێزی ، دکتۆر خالید ، خوشکه فریشته و، جه حفه ر عه بدولواحید ، قوبادی جه لی زاده ،که مال غه مبار و دهیانی تر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شێخ سه ڵاح: جاتۆ سه یرکه مه سه له ی ڕۆشنبیری ئه و شاره له وه سه ری گرتووه ،خه لفیه تێکی حه ضاری و خه لفیه تێکی سه قافی که لێره هه بووه و ڕوحانیه تێکی موعاڕه ضه و ئه و ئیهمالیه ی که کراوه وایانکردووه له بواری ڕۆشنبیری به ره و پێش نچن دیاره که ئه شخاسی هه ڵکه وتوش ده ورێکی باشیان هه بووه بۆنمونه حاجی قادری کۆیی هه رچه نده له وساڵانه ی دوایی له ئه سته نبهڵ ژیاوه ،به ڵام شیعره کانی له ئه سته مبۆله وه که هاتوته وه بۆ کۆیه له مزگه وته کان خوێةدراو و له به رکراوه ،هه روه ها ئه گه ر ته ماشابکه ی ئه میناغای ئه خته ر ئه و که ڵه شاعیره که پیاوێکی ده وڵه مه ندوو له ئاغاکانی حه ه وێزی بووه دیوه خانه که ی خۆی کردبووه به شوێنی ئه دب و ڕؤشنبیری ،وشیعر خوێندنه وه و مه قاماتی کوردی ،حاجی قادرو ،شێخ ڕه زای تاله بانی و وه فایی و هه موو ئه و شاعیرانه له وێ کۆبوونه ته وه و بیرو ڕایان گۆڕیته وه ،دوای ئه وه خێزانی جه لیزاده که هاتوون بۆ کۆیه ،له مالا ئه سعه ده وه تا مه لای گه وره ئه وانه که زانای گه روه بوون به تایبه تی مه لاعه بدوڵای باوکی مه لای گه وره ،ئه مانه دیاره حه ره که یه کی فیکری و ڕۆشنبیری باشیان بڵاوکرده وه ، مه لای گه وره هه م پیاوه کی نیشتمان په روه رو هه م کۆمه ڵایه تی وهه م زانایه کی دینی گه وره بوو وه ده وری حاکمی شاری کۆیه ی دیتووه له سه رده می ئه ودا مڕافه عه کانی دادگای به کوردی ده نووسی وکه ئێستا به وه سیقه ماوه، هه ر وه ها یه که م که س بووه که نه جیبه خانی کچی له گه ڵ کوران ناردوته مه کته ب و هه وڵی داوه بۆ کردنه وه ی مه کته ب ئه م وه ضعیه ته وای کردووه ئه م شاره به شارێکی معاره ضه و سه قافی بناسڕێ ،دوای ئه و مه جموعه ی مه لای گه وره و حاجی قادرو ئه وانه ،کۆمه لێکی تر په یدا بووه له گه ڵ په یدابوونی ئه حزابی کوردی ،زۆربه ی ئه و حیزبانه له کۆیه لق و به شیان ه هبوه له وانه حیزبی خویبوون ، حیزبی هیوا ، هه روه ها له ساڵه کانی 30 حیزبی شیوعی عێراقی فه رعیان هه بووه ، پارتی دیموکراتی کوردستان له کۆنگره ی 4-5سێ چوار ئه ندامی سه رکردایه تیان خه ڵکی کۆیه بوین ، ئه وه ش بۆته هۆی حه ره که یه کی سه قافی و ئه دهبی .بۆنمونه کۆمه ڵیک له شاعیران ،وه ک وعاصی ودڵدار که خاوه نی ئه ی ره قیبه و ئه مرۆ بۆته مارشی کوردی و له هه موو ده زگاکانی ڕاگه یاندنی کوردی لێده دری خاوه نه که ی کۆییه ه روه ها پیاوی وه کو دڵزاری شاعیر که ئه نداـیکی گه وره ی حزبی شیوعی بوو هه روه ها شآعیر بوو ، خوشکه فریشته ی خوشکی که ئێستاش له ژیان ماون.ه م عاعیر وهم سیاسی بوو ،عه ونی ، جۆبار ئه وانه وایان کرد که جه وێکی سیاسی و فیکری له کۆیه په یدابێت له گه ڵ ئه وانه ش کردنه وه ی مه کته ب له کۆیه... له قه ڕنی نۆزده دا 500 فه قێ ده رسیان خوێندووه که ئه مه بۆ خۆی دانشتگایه ک بووه ، به ده یان مه لای گه وره له زۆر ناوچه کانی کوردستان هاتوون و ئیجازه ی مه لایه تین له سه ر ده ستی حاجی مه لا عه بدوڵاو مه لاڕه سوڵی بێتوشی و مه لای گه وره ، وه رگرتووه
0000000000000000000000000000000000000
له ساڵانی سیه کان له سه ده ی بیسته م له شاری کۆیه کۆمه ڵه ی ڕۆناکبیرانی کۆیه دامه زرا که پێیان ده گوی (جمعیة مثقفین كویسنجق ) دامه زرا ئه م کۆمه ڵه یه بووه به مه ڵبه ندێکی گه وره ی کۆبوونه وه ی ڕۆناکبیرانی ئه و شاره له و سه رده مه دا کارگه ریه کانی به سه رگۆڕه پانی ڕۆناکبیری و ڕۆشنبیری شاره که وه ده رکه وت ،بۆیه حکومه تی ئه وسای عێڕاق هه ستی به مه ترسی ئه م کۆمه ڵه یه کردوو که وته به ربه ره کانیان ورێگه گرتن و دروست کردنی کۆسپ له ڕیگایان و حکومه تی ئه وسا فشارێکی زۆری خسته سه ر ئه ندامه کانی ئه و کۆمه ڵه یه و ناچاری کردن په یوه ندی بکه ن به بزوتنه وه ی لاوانی کورد واته( حرکة شباب الکورد ) له به غدا ، شاری کۆیه وه کو هه موو شاره کانی تری کوردستان جه ندین شوێنه واری دێرینی تێدایه که مێژووی هه ر یه کێکیان ده گه رێته وه بۆ سه رده مانی جیاواز،بۆ نمونه ئاسکی کۆیه ،واته کۆیه ی کۆن کۆمه ڵیک قه ڵاو قه یسه ری وشوێنه واری ماده کانی تیدایه ،زۆربه یان تائێستا پاشماوه کانیان ماون که وه ک نمونه یه کی زیندوو ته ماشا ده کرێن ،ئه ویش ئه و ڕاسته مان بۆ ده ر ده خه ن که کۆیه له دێر زه مانه وه بنکه یه کی گرنگی شارستانی بازرگانی و ئاوه دانیگه وره بووه بووه ،هه روه ها قه یسه ری کۆن و نوێی شاری کۆیه مێژویان بۆ زیاتر له 115 ساڵ به ر له ئێستا ده گه رێتیه وه ،یه کێکی تر له و شوینانه قه ڵای شیله یه که ئه م قه ڵایه له سه رده می ماده کان یه کێک بووه له په رستگای زه رده شتی سپی بووه له سه گردێک له باشوری کۆیه دروست کراوه که درێژیه که ی که به رزی 50 مه ترو پانی 30 مه تر و درێژیه که ی 40 مه تره ،ئه م په رستگایه مێژوه که ی وه بۆ سه رده مێژکی زۆر کۆن ده گه ڕێته وه له حه وشێکی گه روه و سه کۆیه کی وتا رخوێندنه وه و چوار هه یوان و جه ندین ئاگردانی پێک هاتووه دیواره کانی هه موی له قسڵ و به ردو گه چ پێک هاتووه به ر له و شوێنه وارانه چه ندین شوێنه واری تری تیدایه که مێژویان زۆر کۆنه به پێێ قسه ی شووێنه وار ناسان ته نیا له شاری کۆیه و ده ورووبه ری 150 شوێنه وار دۆزراوه ته وه ..... له ناوه ڕاستی شاری کۆیه مزگه وتی گه وره هه ڵکه وتووه که له شآڵی 1360 کۆچی دروست کراوه له لایه ن حاجی بابه کر ئاغای حه وێزی ،بۆ دروست کردنی ئه م مزگه وته وه ستای کارامه ی له موصڵ و سنه هێناوه مزگه وته که به به ردی مه ڕمه ڕ دروست کراه ڕوبه ری هۆڵه که 600 مه تر دووجادیه
0000000000000000000000000000000000000000000000
كورده خان ،قایمقامی کۆیه : شاری کۆیه له دروست بوونی ده وڵه تی عێڕاقه وه هه ر گه دریان لێکردووه و هیچی بۆ نه کراوه دوای وه ده ست گرتنی حوکم له لایه ن به عسیه کانه وه ده توانم بڵیم هه ر هه وڵیان داوه ئه و شاره به وێرانی بهێڵنه وه و په ره ی پێنه ده ن و ده ستی لینه ده ن ئه ویش به هۆی هۆکاری سیاسیه وه چونکه زۆربه ی سه رکرده یحیزبه کان له مشاره سه ریان هه ڵداوه ،ووه ڕوحی مقاوه مه زۆر به هێز بووه ،زیاتر گرنگیان به شۆرش داوه له ساڵی 1988 هه وڵیان داوه بچوکی بکه نه وه و کردیان به ناحیه و دواتر ده یان ویست بیکه ن به گوندی عومه ری کوری حه تاب ،له دوای ڕاپه ڕین و ئازاد کردنی شاروو شارۆچکه کانی کوردستان کۆێه ش دوای به رگیه کی زۆر ڕزگار کراو هه وڵدرا که خزمه تگوزاری بۆ دابین بکرێ به ڵام ،له به ر وێرانی و له به ر که می خزمه ت گوزاری نه مان توانیوه شاره که وه کو پێویست خزمه تی بکه ین ، به ڵام له به رنامه داهه یه کاری بۆ بکه بن وبه ره و شارستانیه تی نوێی ببه ین و بیهنینه وه وه سه ر ئه و کاته ی که پێگه یه کی گه وره بوو بۆ هه موو کوردستانی گه وره
MMMMMMMMMMMMMMMMMMMMMMMMM
شاری کۆیه وه کوو هه موو شاره کانی تری کوردستان دوچاری سیاسه ته کانی ڕاگواستن و کاولکردن بۆته وه بۆ نمونه کله ساڵی 1988 ڕژێمی به عسی ڕوخاو بڕێارێکی ده رکرد ،ئه ونڕیاره ش بریتی بوو له بچوک کردنه وه ی شاری کۆیه له قه زا بۆ ناحیه دواتیرش ئه و ناحیه یه بکه ن به گوندوناوی لێبنێن گوندی عومه ری کوری خه تاب ،له ساڵی 1986 هه ردوو گه ره کی گرده شێن و حه مامۆکیان ته خت کرد وو دانشتوانه که یان ڕاگواست ،ساڵی2004 ژماره یه ک له گه نجان و ڕۆشنبیرانی کۆیه گه له ری کۆیه یان دامه زراند ،ئه م گه له ریه یه کێکه له و ده سکه وته کلتوری و شارستانیانه ی که له و شاره داهه یه بۆیه لێره دا پێویسته بڵێین کردنه وه ی گه له رێکی له م جۆره شاری کۆیه نه ره و قۆناغێکی ڕۆناکبیری تر ده بات بیگومان بونی گه له رێکی هونه ری شیوه کاری له م چه شنه جه ند پێویستیه کی هونه ری گرنگه ئه وه نده ش کاڕیکی شارستانی و ڕۆناکبیری مه زنه ،. له شاری کۆیه ژماره یه کی به رچاو له ڕیکخراو و سه نته ری ڕۆناکبیری هه یه ، یه کێ له و انه کۆمه ڵ ه ی چالاکیه کانی هاموونه ، ئه م ناوه نده به شێوه یه کی باش رلی خۆی هه بوه له ئاڕاسته کردنی گه نجانی ئه و شآره له بواره کانی موسیک و کۆمپیوته رو چه ندین بواری تری گرنگ .هه ر له چوار چێوه ی ئه و خه رمانه چالاکیانه ش ئه م ناوه نده ڕۆژنامه یه کی مانگانه ی ئازادی به ناوی هه نگاوی نوێ به هه شت لاپه ره ی قه باره گه ورهه رمانگی جارێک ده که وێته به دیده ی خوێنه رانی شاره که ،به مه به ستی زیاتر گه شه کردنی بواری په روه رده و فێربوون له زۆربه ی ناوچه کانی هه رێمی کوردستان ،په روه رده کردنی خوێندکاران له سه ر بنه مایه کی زانستی و ئه کادیمی گه شه پێکردن و ڕاهێنانی پسپۆرڕ له بواره جیاجیاکان ،حکومه تی هه رێم و وه زاره تی خوێندنی باڵاو تۆژینه وه ی زانستی ،له سه ره تای ساڵی 2001 بڕیاری کردنه وه ی کۆلێجی په روه رده ی زانکۆی سوله یمانی ڵه شاری کۆیه ده رکرد .ئه م کۆلێژه سه ره تا له هه ردوو به شی کوردی و عاره بی پێک هاتبوو به ڵام دواتر بووه هه وێنی سه ره کی بۆ کردنه وه ی زانکۆی کۆیه .به شێوه یه کی گشتی ئێستا زانکۆی کۆیه له 11 کۆلێژ و 28 به ش پێک هاتووه ،ئه مه ش ناوی هه ندێ به شه له کۆلێژه کانی کۆیه : 1- کۆلێژی زمان و وه رگێران ،2-کۆلێژی کشت و کاڵ 3- کۆلێژی یاسا 4- کۆلێژی ته کنۆلۆژیای زانیاری ، 5-کۆلێژی ئه ندازیاری ،6- کۆلێژی خوێندنی ئاینی و 7- کۆلێژی په روه رده له ساڵی 1977 به به یانێکی ئه نجومه ی وه زیرانی حکومه تی هه رێمی کوردستان ئیداره ی سوله یمانی په یمانگای ته کنیکی کرایه وه که پێک دێت له 8 به ش : 1- به شی په رستیاری 2- به شی کاگێڕی کار 3-به شی ژمێراری 4 به شی ته ندروستی کۆمه ڵ 5- به شی کارگێری یاسا 6- به شی شێکاری نه خۆشیه کان ، هه روه ها خاوه نی 80 تاقیگای هاوچه رخ و بێچگه له وه ش خاوه نی به شی ناوه خۆی کچان و سه نته رێکی فێربوونی کامپیۆته ر که مامۆستای پسپۆڕ وانه یان پێده لێن

شوینه وار : وینه ی ئنحیساری نوتنی کۆن که ئێستا بۆته کتابخانه ی نوێی کۆیه
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
|
مه سعود محه مه د
قشڵه ی کۆیه پانتایه که ی نزیکه ی 900 مه تر دوو جا ده بێت درێژی قشڵه که 100 مار توو پانی 90 مه تره ،جوار قوله غی هه یه که هه ریه که شێوه یه کی ئه ندزیاری جیا یان هه یه ، دیواره کانی یه ک مه رت پا نه که به گێج و به رد بینا کاوه که له سه ر دیواری شوره که [مه ته رێز] هه یه ئه م مه ته رێزانه سێ کونیان تێدایه یه کیان بۆ دا نانی تفه نگ و دوانه که ی تریان بۆ نیشانه گرتن
کۆیه و خوێنده واری و رۆشنبیری
خه ڵکی کۆیه زۆر بایه خیان داوه به خوێندن و رۆشنبیری له ساڵه کانی 1900 سوخته خانه ی زۆری لێبووه که له جیاتی خوێندنگا خه ڵکی له وێ فێری نوسین و خوێنده واری بووه ،له م سوخته خانانه؛
مه لا حوسین له گه ره کی قه ڵات 2- مه لاره سوڵ بێتوشی له گه ره کی قه ڵات 3- مه لا حه بیب ئه حمه د له گه ره کی بایزاغا 4- مه لا عه زیزه کۆره گه کی بایزاگا 5- مه لا محه مه دی بێچو له قه ڵات 6- حاجی مه لا حه مه ده مین سورچی له به فری قه ندی 7- مه لا سمایل سورجی له گه ره کی به فری قه ندی 8- مه لآ قادڕ له گه ڕ كێ بایزاآغا 9- مه لاحمه ده سوره له گه ره کی به فری قه ندی 10- مه لای ره ش له قه ڵات 11- مه لا جه راب له بایزاغا 12- مه لا سه عد ئاکۆ له به فری قه ندی 13- حاجی مه لا مسته فای نارنجی له به فری قه ندی 14- شێخ سه عید به فری قه ندی 15- مه لا سابیر مه لا حه بیب به فری قه ندی 16- مه لا ره حمان فنده ق به فری قه ندی 17- مه لا سالح به فری قه ندی
له ساڵی 1880 عوسمانیه کان قوتابخانه یه کان کرده وه به ڵام هێنده ی پێ نه چوو دایان خست دوایی ساڵی 1900 دوباره کردیانه وه،دواترله ساڵی 1913 خوێندنگای یه که می کۆیه کرایه وه به ناوی کویسنجق اولی،له ساڵه کانی 1923-1924
کورو کچ به یه که وه خوێندویانه له وانه نه جیبه خانی کجی مه لای گه وره و ناجیه محه مه د خه ڵکی که رکوک بووه هه روه ها له سالێ 1928-1929 نه جیبه خان کجی مه لا سدیق وه ناجیه خان کچی مه لا عه بدولره حمان شه ره ف که ئه م دیارده یه له هیچ شوێنێکی تری کوردستان نه بووه ئه مه ش رۆشنبیری خه لکی کۆیه نیشان ده دات که ئه وکات خه ڵکان زۆر له جه هل و نه زانی و پاشکه وتن ژیاون به هۆی هۆ کاری ئاینی و به هه ڵه تێگه یشتن له ئاین و هه ر وه ها هۆکاری تریش که داگیر که ران نه یان وهستوه خه ڵکه که رۆشنبیر بن .دواتر له گه ڵ گۆرانی باری کۆ مه ڵا یه تی له زۆربه ی وڵاتانی جیهانه ئه م گۆرانکاریانه کاری کردۆته سه روڵاتانی تریش و هه ندێ سودیان له م گۆران کارایانه وه رگرتووه خوێند ن و رۆشن بیری زیاتر په ره ی سه ندووه و خوێندنگای زیاتر کراوه ته وه که له ساڵی 1933 قوتابخانه ی دووه می کوران کرایه وه و دواتریش خوێندنگا بۆ کچان کرایته وه له زه مانی ساڵح زه کی به گ که قایمقامی کۆیه بووه دواتریش خوێندگای ناوه ندی و دوا ناوه ندی وبازرگانی ئێستاش دانشگای کۆیه له کاتی حکومه تی هه رێمی کوردستان ئیداره ی سوله یمانی کراوه ته وه هه ر چه نده کۆیه شارێکی زۆر گه وره نیه به ڵام به ده یان پیاوی گه وره وماقو ل و زاناو سه ر کر ده وه و ئه ندازیا رو پزیش ک و ئه فسه رو خاوه نی دکتورا و مامۆستاو پارێزه رو هو نه رمه ندوو شاعیری به ناو بانگ و گۆرانی بێژی به ناوبانگ وه رزشکار و وێنه کێش و موسیکار به هره مه ندی تری لێکه وتۆته


دوو وینه ی قوتابخانه ی قادریه له ساڵه کاسنی 1969 - 1970، له لایه ن کاک سه رباز نادره وه ناردراوه ،که بریتیه له مانه : وینه ی یه که م
له لای ڕاست ئه وانه ی له دواوه ن : حه بیب حه بدول فه تاح (مامه فه ندی) له دوای ئه و 1- نامیق تۆفیق 2- کاکه سور عه بدوڵا 3-جه وهه ر ئیسماعیل 4-کاوه تۆفیق
ڕیزه که ی به رده می ئه وان : 1-؟ 2- قادری حاجی خدر 3- -دڵزار حوسێن 4- قوبادی وه ستا قادری خه نجه ر که ر 5- سه رباز نادر
رێزه که ی - به رده می ئه وان 1- ئه میر مسته فا 2- سه رحه د حه مه د 3- دلاوه ر ڕه شید 4- ؟ 5_ ؟ 6-پێشره و تۆفیق 7- کاوه سه یده ی خه یات
دانتیشتوه کان : 1- ئاراس قادر 2- ئه مجه ت حه وێز 3- نه وزاد سه ید عه بدوڵا 4- شوان حه مه ساڵح 6- مه غدید؟
وێنه که ی لای چه پ : 1-مامۆستا جه لاله دین 2- ،مامۆستا نامیق عه بدوڵا دوای ئه وان 3- قادر کوردی ڕۆژهه ڵات 4-خدر کوردی ڕۆژهه ڵات 5- دلزار حوسین6- نه هرۆ نه سروڵا7- حه مه ده مین باپیر 8- هیمداد حاجی ڕه فیق 9- کاکه سور عه بدوڵا 10- ئه میر ئه سعه د 11- کاوه تۆفیق 12 نامیق تۆفیق11
- ئیسماعیل جوامێر رێزه که ی به رده می ئه وان بریتیه له : - پێشره و تۆفیق 2- دلاوه ر ڕه شید قادر 3- قاسم خدر عه باس 4- ئاراس قادر 5- نه وزاد سه ید عه بدوڵا 6-
کاوه سه ید 7-قادر خدر 8- ئه مجه د حه وێز -
پێشڕه و تۆفیق 2- دلاوه ر ڕه شید قادر 3قاسم خدر عاریف 4-ئاراس قادر 5- نه وزاد سه ید عژ بدوڵا 5-کاوه سه ید 6- قادر خدر 7- ئه مجه د حه وێز 8-
کاوه حه مه ده مین 9-ئازاد حه وێز 11- سه ربازنادر 12 سیروان سه میع 13 - هێرس حوسێن 14 قوباد قادر
------------------------§§§§§§§§§§----------------------
کۆیه و هونه ر
کۆیه ی خنجیلانه مه ڵبه ندی هونه رو هونه رمه ندانه و له بواری هونه ر ئه گه ر له له ریزی پێشه وه نه بو بێ به ڵام شان به شانی زۆر شوێنی پێش که وتوو بووه له هه مو بواره کانی هونه ر .خه ڵکانی کۆیه له کاتی به هاران {بێ گومان کۆیه له کاتی به هاران پر له گوڵ و گوڵزاره و ده شت و ده ری کۆیه زۆر جوان ورازاوه ده بێت }ده چنه ناو ره زوو باغه کان و به گۆرانی شادی رۆژگار به رێ ده که ن که ده سته به ده سته خه ڵکان داده نیشن و شه راب ده خۆنه وه یان خواردن دروست ده که ن وئاهه نگ ده گێرن که له م کۆ رو کۆ بوو نه وانه زۆر خه ڵکی هونه ر مه ندوو ده نگ خۆ ش سه ریان هه ڵداوه
کۆیه شێوه یه کی تایبه ت به خۆی هه یه و ئا وازه کانی مۆرکی ره سه نایه تی کوردیان به سه ره وه یه وله هه موو شوێنێک ده ناسرێته وه ،له کاتی خۆی که رادیۆ و گرامه فۆن و ئه و شتانه نه بوونه خه ڵکان له چایخانه کان دانیشتوون و خه ڵکی ده نگ خۆش گۆرانی و مه قاماتی کوردیان چریوه و خهڵکان گوێیان بۆ راگرتووه ، له پێش ساڵه کانی 1850 له کۆیه خه ڵکانی ده نگ خۆش زۆر هه بووه که زۆر به یان ناوبانگیان نه ماوه له وانه {عه بدوڵای قادرۆکێ ،ئۆ مه ری حه مه دی خاڵی ، عه بدوڵای خاڵی ، حه مه دی لیله ی ، مستافای ئۆمه ری قاله ی که مه ندی ، قادری ئۆ مه ری قاله ی که مه ندی ، ده روێش حه میدی قاله ی ،مام ته های خه لیلی ، حه مه دی گار فێنی قادری حه مه دی و گه لێکی تر .هه ر وه ها له گۆرانی بێژه دیانه کانی کۆیه پوته که مامی سێوه ی نه مربووه ده نگی زۆر خۆش وشاره زای مه قامات بووه که برا که ی ده مرێ له رۆژی ناشتنی برایه که ی له سه رقه بران گۆرانیه ک ده چرێ و دوایی چیتر گۆرانی ناڵێت
دواترێش حه نیل و مه تی که هه ردوکیان گۆرانی بێژی زۆر باش بونه و ئوستادی مه قام بوین که سێوه ش له به ر ده ستی حه نیل پێ گه یشتوه دوای ئه مانه نه مر خاڵه سێوه ئه وجا گۆرانی بێژی گه ل تاهیر تۆفیق ،مه لا ئه سعه د و حه مه ده مین عه باس زۆری تره ر وه ها به ده یان شاعیری به ناوبانگ وه کو حاجی قادری کۆیی و حاجی مه لا عه بدوڵای جه لی زاده و مه لامحه مه دی کۆیی جه لی زاده و ئه خته ر(ئه مین ئاغای حه وێزی ) مه نفی ونیهانی و لامیع وا عاصىو دڵداری خاوه نی مارشی کوردی: ئه ی ره قیب هه رماوه قه ومی کورد زمان - نایشکێنی دانه ی تۆپی زه مان ] ، عه ونی و جه لال جۆبارو مه جیدئاسینگه رو که مال غه مبار و قبادی جه لی زاده وبه ده یان شاعیری به توا ناو لاوی تر که تازه له شاره که سه ریان هه ڵداوه

ئه م بابه تانه بخوێنه وه 1: مێژوی گۆرانی و موسیکی ناوچه ی کۆیه نوسینی مامۆستا وریا ئه حمه د و بڵاوکردنه وه ی گۆڤاری رامان
2-حاجیه گه وره مه قام بێژی کۆیه
هونه ر مه ندی گه وره ی کورد مامۆستا باکوری¨- 3
بۆ خوێندنه وه ی ئه م بابه ته پێویستت به به رنامه ی ئه کرۆباد ریده ره هه یه ده توانی ئه م به رنامه لێره دابگری
*******************************@@@@@@@*****************************
له باری نواندن و شانۆش هه ر شا ن به شانی شاره کانی تر و بگره زۆریش له پێشتر بووه له ساڵه کانی 1931 شانۆ گه ری کچی کوردستان له خوێندنگای کۆیه کراوه و له ساڵی 1932 ویستویانه له هه ولێر ئه م شانۆگه ریه بکه ن به ڵام سوپای سه ربازی ئه وکا تیش نه یان هێشتوه ئه نجام بدرێ به ناوی کچی کوردستان هه ر له م ساڵه شانۆ گه ری نیرون له حه وشه ی مه کته بی ئولا پێش که ش کراوه له ساڵی 1935 سالاحه دینی ئه یوبی و له ساڵی1938 كجی دامێن پاک و گوڵی خوێنای مامۆستاگۆرانی نه مر له ساڵی 1948 پێشکه ش کراوه هه روه ها شانۆیه ک له سه ر په یمانی پۆرتسمۆس که له- هه مان ساڵ پێشکه ش کراوه
له بواری مۆسیقاش کۆ یه تیپێکی خنجیلانه ی هه بوو که ئه ویش تیپی باواجی بوو که ئه م تیپه له ساڵی 1957 له- سه رده ستی مامۆساتا باکوری دا مه زره و له ساڵی 1972 بروانامه ی ره سمی پێدرا تا ساڵی 1974زۆر چالاکی نواند که ئه م تیپه به شی شانۆشی هه بوو که خۆم ئه ندامی ئه م به شه بووم له ساڵی 1973 ته مسیلیه کمان به ناوی بیری ئازادی بۆته له فزیۆنی که رکوک تۆمار کرد به ڵام دواتر میری ئه م ته مسیلیه ی له به ر هۆی سیاسی قه ده غه کرد
---------------&&&&&&&&&&&--------------- وه رزش
به هه مان شێوه له باره ی وه رزش کۆیه زۆر چالاک بوه و خاوه نی زۆر یانه ی وه رزشی بوه که له سه ر ئاستی کودستان زۆر باش و به توانا بووین که له ساڵی1965 پێةچ تیپی تۆپێهه بووه له کۆیه که زۆربه ی تیپه کان یانه یان هه نبووه له وانه:
پێیی باواجی که پێک هاتبوو له1- به کرحه مه د نه جار لێپرسرای تیپ2- محه مه دی حاجی فه تاح 3- نه وزاد غه ریب 4- خولێخۆشبوو(سالارزه کی هه ناری فریادزه کی هه ناری 6- حوسێن زرار7- جه لال مسته فا نانه وا (گۆڵچی بوو)8- ئازاد عومه ره فه ندی 9- قاسم عیزه ت 10- خالید حه سه ن 11- خوالێخۆآشبوو عه بدولخالق تۆفیق (جۆیه) 12-کاوه نافیع 13- ڕۆسته م محێدین 14- مه سعود حه مه سه عید 15- دڵشاد عه بدولواحید 16- خوالێخۆشبوو مه جید عه بدولڕه حمان17- عه بدولخالق حه وێز خۆشناو 18-جه واد حه مه د به گ 19- دلاوه ر مه جید
تیپی چنارۆک:
که پێک هاتبوو له 1- موحسین ئه حمه د مامه حیا 2- ته حسین ئه حمه د مامه حیا 3- قوباد ئیسماعیل جه لیزاده 4 - عه زیزحه مه د( کۆروه زیری)5- دلشاد عه بدولکه ریم چغاره فرۆش(گۆڵچی6- جه مال عه بدولره حمان 7 - محه مه د فه قی سه عید 8- عه بدوڵا ڕه شید 11- که مال ئیسماعیل12 - شامیل محه مه د 12- سیراج الدین ئه نوه ر 13-خوالێخۆشبوو که مال حه مه شین 14- سه عدون عه بوڵ ا15 - وریا خدر 16- جه مال حه مه ده مین
تیپی کاوه بریتی بوون له {1- خوالێخۆشبوو ئاراز عه بدولخالق حه وێزی 2-سه ڵاح یامولکی 3 - ئه حمه د حه مه ده مین ئاغا 5- شه هید ئه میر عه بد اغا 5- سه رۆک فایق ئاغا 7- چه تۆ حه وێزی 8- سه ر هه نگ ئه حمه د [باب سه ردار] 9 - سه باح ؟ 10- چه نگی سه عید قه ساب11- سواره ئسماعیل ئاغا 12- مه مه ند ئیسماعیل ئاغا
،تیپی شۆرش بریتی بوو له1- جه مال موسته فا ناڵبه ند 2- دلێر عومه ر 3- غازی فه تاح مه ولود 4- ئه میر عومه ر 7- ئه نوه رعومه ر8- ئازاد مسته فا 9- دڵشاد عه بدولره حمان 10- وشیار عه بدولواحێد .....ماویه تی
تیپی سۆلاف بریتی بوو له1- ئه میر به کر لێپرسراوی تیپ 2- ئازاد غه ریب 3- شه هید دلشاد محه مه د 4- نه ریمان مه ولود فه تاح 5- وه هاب مه غدید6 ´- جه واد مه لا سه در ...ماویه تی
هه ندێ یای یاری زان وه کو جه لا ل مسته ف او ،دڵشا د عه بدول که ریم ، گۆڵچیه کی زۆر باش بوون که دڵشاد نازناوی یاشینی ،گۆلچیه کی ڕوسی ئه و کاتی وه رگرتبوو.. هه روه ها عه لی کازم که فه رمانبه ر بوو له ته جنیدی کۆیه یاریزانێکی باش بوو ،ماوه یه ک له چنارۆک دوایی تر له بیتپی باواجی یاری کرد زۆربه ی ئه و تیپانه مامۆستاو پارێزه ری خۆشه ویست ئیبراهیم سابیر وه لی یار مه تی ده دان و ده ورێکی باشی هه بوو ه له هاندانی ئه و تیپانه وبه گشتی وه رزش له کۆیه هه روه ها هه ر ده م رێکخه روو ئاشتێ دۆست دۆست بووه له ناو یاری زانه کان ،چونکه ئه و کات زۆر ناخۆشی و گیروو گرفت له مابه ینی یاری زانه کان ڕویداوه له کاتی یاری کردنا ئه ویش به هۆی نه بوونی جێگاو بوونی یهک یاریگای زۆر نارێک که پێیان ده گوت (سا حه ی متوسطة)ی ،که ئێستا نه خۆشخانه ی کۆیه ی له سه ر دروست کراوه ،ئه و شووێنه ده که وێته نزیک( قه برستانی عاره بیان)..له ساڵانی 1965-1968زۆر به ی یاریه کان بریتی بوون له یاری ناوه خۆ ،هه روه ها ئه وکاتی تیپی سه ربازی هه بوو له سه ربازخانه ی کۆیه له هه یبه سوڵتان که زۆر جاران یاریان له گه ڵ تیپه کانی کۆیه ده کرد ،هه ر وه ها له گه ڵ رانیه و قه ڵادزه و که به رێزو وه رزش دۆست مامۆستا قادر که پێان ده گوت قاله ڕه ش ئه و تیپانه ده هێنابۆ کۆیه و جاری وا هه بوو تی په کانی کۆیه ده چوون بۆ ڕانیه و قه ڵادزه ، یاری دۆستانه یان ده کرد ،..هه روهه ها له مابه ینی تیپی ئیمام قاسم .. صه قڕ .. ئازادی که رکوک و تیپی باواجی و چنارۆک یاری ده کرا که ئه و تیپانه له که رکوک ده هاتن .... جارێکیان به ڕیز مه جید میرخان ،که ئه وکات له کۆلێجی پۆلییسی له به غدا ده یخوێند به سه ردان هاتبۆوه کۆیه و له یاره ک له گه ڵ تیپی ئازادی که رکوک وتیپی چنارۆک که ده کرا به شداری کرد هه ر که تۆپانێ ده ستی پێ کردوشه ق له تۆپ درا له چرکه ی یه که م به رێز مه جید میرخان گۆڵێکی کرد که هه موی چه ند چرکه یه کی برد ،زۆر جێگای سه رسوڕمانی خه ڵکه که بوو ، ئه و کات خه ڵکێکی زۆر وه رزش دۆست وهانده رده هاتنه سه یری یاریه کان به تایبه تی ئه گه ر له گه ڵ تیپه کانی ده ره وه ی کۆیه بکرابایه ، ،هه روه ها ژن و منداڵیکی زۆ له سه ر گردی غه یبه تان که کۆده بوونه وه ئه وکاتی جاده و بازاره کانی کۆیه زۆر .چۆڵئ پیوه دیار بوو ئیش و کار زۆر که م بوو
تیپی باواجی له گه ڵ تیپی سه فین ی هه وڵیر یاره کیان کرد ،له او یاریگای هه هلێر که ئێستا یاریگایه کی نێو ده وله تیه و له ئه نجام باواجی سه رکه وت به 1-0 به سه رتیپی سه فین ، هانده ره کانی کۆیی ،که له یاریگایه که بوون زۆر خۆشحال بوون چونکه لایان سه یر بوو قه زایه کی بچوک له شارێکی گه وره ی وه کوو هه ولێر بباته وه ... هه ر وه کو باسمان کرد له و یاریانه ی که له گه ڵ که رکوک ده کرا زۆر سودمه ند بوو ن بۆ ئێمه چونکه مامۆستایه که یان که نای سه تار بوو زۆرسه رسام بوو به یاریزانه کانی باواجی جونکه زۆربه ی یاریزانه کان جه سته و باڵاو هێزیکی باشیان هه بوو به ڵام به داخه وه زۆر ته کنیکی یاریان نه بوو چونکه فێرکه ریا ن نه بوو که ته کنیکی یارو مه شقیان بداتێ ،بۆیه ئه و مامۆستا ستاره هه ندێ راهێنانی فێر کردن وهه ندێ ئامۆژگاری داینێ که زۆر سودیان لێ وه رگرتووه ... که ئ و تیپانه ده هاتن بۆ کۆیه به لانی که م سێ جه م خواردن و شه وێک مانه وه یان له میوانخانه ی کۆیه که پێان ده گوت( دار الضیافة ) له سه ر تیپه کان بوو بۆیه ده بوایه داوای یارمه تی له خه لکی کۆیه بکه ین ... ئه وکات خوالێخۆشبوو حه وێزی مامه حیا زۆر یارمه تی مادی و مه عنه وی ده داین و یارمه تی تیپی ڕانیه ی دا که هاتنه کۆیه و له ماڵی خۆی ده عوه تی کردین بۆ نیوه رۆ ...
تێبینی : هه موو یاریه کان که ده کرا له نێوانی تیپه کانی کۆیه مامۆستا ساجید عه بدو لواحێد نا بژیوانی ده کرد زۆر هانده رو پشتیوانبان بوو هه ر وه ها له هانده ره به ناوبانگه کانی کۆیه خوا لێخۆش بوو محه مه دی جگه رچی ،مامۆستا مشیر حه مه سه عید ، ومامۆستا وه هاب عه بدولڕه حمان بوون

ڕاوه ستاوه کان له لای ڕاست : مامۆستا ساجید عه بدولواحید ناوبژیوان ،فریاد زه کی ، ڕۆسته م محێدین ،ئازاد عومه ر ،نه وزاد غه ریب ، عه بدولخالق حه وێز خۆشناو ،محه مه د حاجی فه تاح ،هونه رمه د جانا تۆماس - وه رزش دۆست
دانیشتوه کان خوالێ خۆشبوو مه جید عه بدولره حمان ، کاوه نافیع ، جه لال مسته فا ، خالید حه سه ن ، به کر نه جار
زۆر سوپاسی مامۆستا (محه مه د فه تاح) یاری زانی دێرین ده که م که ئه و زانیاریانه و وێنه ی تیپی باواجی وکورته مێژوویه کی له سه ریاریه کانی کۆیه و تیپه کانی کۆیه ی له کوردستانه وه بۆ ناردووم منیش له سه ر زاری خۆی بڵاوم کردۆته وه زۆر سوپاسی ده که م
ده بی ببورن ئه گه ر هه موو ناوه کان به ته واوی نه نوسراون له به ر ئه وه ی هه رهێنده م ده ست که وتوه ئه ویش به یارمه تی به دۆستان
هه و وه ها پاڵه وانی ئه ندام جوانی و قورسی هه ڵگر که سه رئاستی عێراق پله ی یه که میان به ده ست هێناوه له وانه ئیبراهیمی حه مه شیرین و به کر و عه زیز
هه ر له کۆنه وه ش یاری قاشوانێ وکه وه کو یاری هۆکی وایه و ئه سپ سواری و کیل و به ردانێ و په لیکانێ، نان نانانێ که وه کو بیسبۆل وایه باو بووه و خه ڵکان ئه م یارانه یان کردووه، به ڵام ئه م یاریانه ئێستا زۆربه یان نه ماون .
----------------------%%%%%%%---------------------
هه روه ها کۆیه گه ڵی سه یرانگای خۆش به ناو بانگی هه یه خه ڵکی له مانگی نیسان رؤژانی پێنج شه مه و هه ینی ده چنه ده شت و ده ر بۆ سه یران له وێ نانن و چێشت دروست ده که ن و به شایی و گۆرانی گۆتن و قسه ی خۆش تا ده می ئێواره به سه ر ده به ن. سه یرانگه به ناوبانگه کانی کۆیه : کانیێ قه ره ی ، تاتوکی به فری قه ندیان ، تاهکی هه واوانیان ، کانی مه لا به کری ، کانی حاجیه فه ندی، کانی ئۆمه راغای ، مێرگی خاڵندی ، ئۆمه ر خوچان ، حه مامۆک ، هه یبه سوڵتان ، چنارۆک وگه ڵی شوێنی تر له ده وری کۆیه روبارو باغ و باغاتی میوه وه میوه جاتی زۆری هه یه
له کۆیه گه لێ پیشه سازی ده ستی هه بوه له وانه زین ، دروو سۆل دروو ،کورتان دروو هه روه ه خه نجه ر که ر ئیمه نی دروو، جۆڵا ، زێرینگه ر وزیوگه ر و مسگه رو ئاسینگه ر، چه خماخساز که ئه م پێشه سازیانه ئێستا نه ماون یان که م بوو نه
. تێبینی
زۆری ئه و مه قا مانه ی که هه یه و به مه قامی عێراقی ناسراون مه قامی کوردین که مه قام بێژه عیراقیه کان له کوردی دزیوانه و هه ندێ گۆرانکاریان به سه رداکردوه
بۆنوسینی ئه م باسه سودم له هه ندێ زانیاری خۆم له سه ر کۆیه و مێژوی کۆیه به رگی دووه م نوسینی مامۆستا تاهیر ئه حمه د حه وێزی وه رگرتووه بۆدرێژه ی باسه کان و زا نیاری زیاتر ده توانن که لک له م پهرتوکه وه ربگرن
هیچ سه رچاوه یه کی تر م ڵه به رده ست نه بوو ده بێ له که موو کوری بم بوورن ته نها ویستومه هه ر نه بێ خزمه ته کی بچوک به شاره که م بکه م هه روه ها به رێزان ئاگادار ده که مه وه هه ر که سێک بابه تێکی هه بوو له سه رکۆیه و که سایه تیه کانی کۆیه یان زانیاری زیاتر بۆم بنێرێ بڵاوی ده که مه وه به ناوی خۆی له گه ڵ رێزم
جوگرافياى كۆيه بناسه هه ڵوێست جه واد حه مد / كۆيه
قه زاى كۆيه يان (كۆيسنجق) يه كێكة له قه زا كۆنه كانى سه ر به پاريَزگاى هــه ولێر و كــه وتۆته به شه كــانى باشــوورى رۆژهةڵاتي زنجيره شاخه كانى (هه يبه ت سولَتان) لةبه شه كانى رۆژهه ڵاتيه وه وه ك سنووريَكى سرووشتى ئه م قه زاية له پا ريَزگاى سليَمانى جيا دهكاته وه ، زێى بچووكيش سنوورى باشوورى له گه ڵ پارێزگای كه ركوك و به شێک له پارێزگای سوله یمانى پێک دێنێت . به مجۆره ناوه ڕاستی هه رێمی كوردستانى عێراق داگیر ده کات له رووى پیگه ی ئه سترۆنۆميه وه قه زاى كۆيه ده که وێته نيَوان هه ردوو بازنه ى پا نى (35.49 و 36.16) ى باكوور و هه ردوو هێلی درێژی (44.15 و 44.57) ڕۆژهه ڵات .
له رووى كارگێڕیشه وه ئه م قه زایه له گه ڵ (10) یه که ی كارگێڕی جياوازدا هاوسنووره ، وا ده ر ده که وێت ، كة هه ندێکیان سه ربه پارێزگای هه وڵێروهه ندێکیشیان سه ربه پارێزگای(سوله یمانى و كه ركوك)ن،هه ریه ک له ناحیه کانی (هيران و سه لاحه دین ) ى سه به قگ زای شه قڵاوه له به شی باکوریدا و ناحیه کانی (خه له کان ) ى سه ر به قه زای دوکان و چوارقوڕنه و بێتواته ی سه ر به قه زای ڕانیه له خۆر هه ڵات وباكوورى خۆر هه ڵاتیدا هه ڵکه وتوون ، له به شی باشوریشدا له گه ڵ ناحیه ی (ئاغجه له ر ) ى سه ر به قه زای چه مچه ماڵ و ناحيه ى (شوان) ى سه ر به پارێزگای كه ركوك، و له ڕۆژ ئاواو و باكوورى ڕۆژئاواشی داله گه ڵ ناحيةكانى(که سنه زان وداره توو قووشته په )ى سه ربه قه زاى ده شتى هه وليَر هاوسنووره.
نه خشه ى قه زايى كۆ یه
سه باره ت به ڕووبه ره که شی ئه م قه زايه له پێشدا پانتاييةكى فراوانى هه بووه به تايبه تى له كۆتاييه كانى ده سه ڵاتى ده وڵه تى عوسمانى كه ئه وسا هه ر يه ك له رانيه و شه قڵاوه دوو ناحيه ى سه ر به قه زاى كۆيه بوونه . به ڵام بچوک ده بێته وه ڕووبه ری قه زاکه له باری گه وره بوون وبچوکبوونه وه وه هه ڵكشان و داكشانێكى به رچاوى به خۆوه بيني پێک هێناوه و له رووى قه باره ڕووبه ره وه له دواى هه ر یه ک له (ره واندوز و مه خموور و قه زاى سه نته رى هه وليَر) هاتووه و ريزبه ندى چواره می وه رگرتووه ،
سه باره ت به رووبه رى يه كه كارگێڕیه کانی كه وتوونه ته نيَوسنوورى قه زاى كۆيه ش له ماوه ى نێوان ساڵانى لێكۆڵينه وه (1957 – 2002) گۆڕانی گه ورة به سه ر رووبه ره كانياندا هاتووه ، ئه ويش له ئه نجامى ئه و گۆڕانه كارگێڕیانه وه هاتوه كه قه زاكه له م ماوه يه دا به خۆوه ى بينيوه ). به جۆرێك قه زاى کۆيه له ساڵانی (1957 – 1965) ته نها له دوو يه كه ى كارگێڕى پێک هاتبوو كه ئه وانيش ناحيه كانى (سه نته ر و ته ق ته ق) بوونه كة يه ك به دواى يه ك (53% و 47%) ى رووبه ري قه زاكه يان پێک هێناوه ، که چی له ساڵی 1977 ژماره ی يه كه كانى ده بێته سێ یه که وئه وانيش بريتيبوونه له ناحيه كانى (سه نته ر و ته ق ته ق و شۆرش) كه يه ك به دواى يه ك (27% و 35.5% و 37.5%) ى رووبه ره كه يان پێک هێناوه له سالَى (1987) يش به هۆى كردنه وه ى هه ردوو ناحيه ى (ته ق ته ق و شۆرش) به گوند ناحيه ى سه نته ر (100%) كۆى رووبه رى قه زاكه ى پێک هێناو
له ئه نجامى هه ڵکه وته ى پێگه جوگرافيه كه ى و فراوانى رووبه ره كه ى هه ردوو ناوچه ى شاخاوى و زۆرگان به خۆوه ده گرێت. ئه مه ش بۆته هۆى ده ركه وتنى به رزى و نزمى جۆربه جۆر له سه ر رِووى زه ويه كه ى، به جۆرێک له به شه كانى باكوور و باكوورى ڕۆژ هه ڵاتي دا مۆركى شاخاوى وله به شه كانى تريشدا مۆركى زۆرگان به سه ررووه كه ى زاڵ ده بێ، ئه م جياوازيه ش له تۆبۆگرافياى ناوچه كه كاريگه رى له سه ر جياوازى بارودۆخى ئاو و هه وا و جۆرى خاك و رووه كى سروشتى و سه رچاوه كانى ئاوجێهێشتووه.كه ئه مانه ش هه مووى به يه كه وه ئاوێته ى يه كترى ده بن و به شێوه يه كى كارا له پاڵ هۆكاره مرۆییه کان كاريگه رى زۆريان له سه ر شێوازى دابه شبوونى دانيشتوان و جياوازى چڕييان له به شيَكه وه بۆ به شێكى ترى قه زاكه ده بێت.
سه رچاوه :
1- هيوا صادق سليم: شيكردنه وه ى جوگرافى گه شه كردنى دانشتوان له قه زاى كويه . نامه يه كى ماسته ره پێشكه شى به شى جوگرافياى زانكۆى سه لاحه دين كراو 2005 ل23.
2 - كامه ران تاهر سعيد: قه زاى كۆيه ،لێکۆڵینه وه یه ک له جوگرافياى هه رێمه، نامه يه كى ماسته ره پێشکه شی به شى جوگرافياى زانكۆى كۆيه كراوه 2006 لاپه ڕه 26
ناوی کۆیه له چی هاتووه
هه ڵوێست چه واد حه مد کۆیه
له نێو کورده کان خۆیاندا به کۆیه ) و له نوسراوه ڕه سمیه کاندا به زمانی عه ڕه بی (کویسنجق)ناو ده برێت (سنجق )وو شه یه کی تورکیه له ڕووی زمانه وانیه واتای (ئاڵا) ده گ ینێت له ڕووی کاگێڕیشه وه ناوچه یه که (سنجه ق به گ )حوکمڕانی ده کرێت دواتریش بۆته به ڕێوه به رایه تیه کی سه ر به ویلایه ت و له لایه ن (موته سه ریف ) ه وه به رێوه براوه . بڕوانه (زبیر بلال ا سماعیل ، اربیل فی ادارها التآریخیة، مطبعةا لنعمان النجف، 1973،ص266)
له باره ی بنچینه ی ناوی کۆیه (کۆیه ) بیر و بۆچونی جیاواز هه یه ، که ریم شاره زا ده ڵێت ئه و ناوه له بنه ڕه تا له (کۆ) وه هاتووه به بێ هیچ پاشکۆیه ک که به واتای کۆمهڵژ خه ڵکێک دێتله ناوچه یه کدا ، شاری کۆیه ش که سه نته ری کارگێڕی قه زاکه یه له دامێنی زنجیره شاخه کانی هه یبه سوڵتان و باواجی دا هه ڵکه وتووه (کریم شارزا،لمحة عن تآریخ کویسنجق و ا نحائها، مجلة زاگروس ، العدد(١)، وزارة الثقافة، مطبعة وزارة الثقافة، أربيل، 1997، ص33). هه ندێكى ترپێیان وایه عه ره به موسلَمانه كان يان عوسمانييه كان (ئالاَ- سنجق) ى پێغه مبه ريان (د.خ) له گه ڵ خۆیان هێناووه ته کۆیه و له سه ر قه ڵاى (قووچ پاشا) چه قاندوويانه له پێشدا ناوی (كوثار) بووه له به ر به يداغه كه ناويان ناوه كويسنجق (طاهر احمد حویزی ، مێژووى كۆيه ، به رگى يه كه م، چاپخانه ی (الوفاْ ) بغداد، 1962، ل22)،که سانێکی تر رايان وايه له كاتى هاتنى مه غۆله كان بۆ ناوچه كه شارى كۆيه له جێگاى گوندى (قه يسه رى يان ئه سكى كۆيه ) ى ئێستادا بووه دواى ئه وه ى له لايه ن سوپاى مه غۆله وه ێران ده كريَت خه ڵكه كه له شارى (كۆيه) ى ێستا جارێكى تر كۆبوونه ته وه بۆيه ناويان ناوه (كۆ) يان (كۆيه). (صه لاح شێخ شه ڕه ف ، له ئاوێنه مێژووی کورده واریدا ، گۆڤاری کۆسار ، ژماره (2،3)چاپخانه ی زاموا، سوله یمانی 2002، ل15). غالب تاله بانیش بڕوای وایه ناوی كويسنجق له بنچینه دا (کۆی - سان - جا ) بووه به ماناى (چیای باره گای سوڵتان ). ژماره يه كى تریش ئه م ناوه ده گێڕنه وه بۆ سه رده می عوسمانیه کان هه رچی (مه سعود محه مه د ) یش بڕوای وابوو (سنجق ) مێژووه که ی ده گه ڕێته وه بۆ پێش سه رده می عوسمانیه کان بۆ پشت ڕاست کردنه وه ی بۆ چوونه که شی کتێبی (ئه زکاری ) ئیمامی نه وه وی که پێش هاتنی عوسمانیه کان بۆ ناوچه که له لایه ن یه کێک به نێوی (خضر بن عمر کویسنجقلی ) کۆپی کراوه و لله کۆتایی ناوی خۆی نوسیووه بۆيه به دووری نازانێت ئه م ناوه بگه رێته وه بۆ سه رده می هۆلاکۆیان ته یمور له نگ (جمال بابان ، اصول اسماء المدن والمواقع العراقیة، مطبعة الاجیال ، بغداد ، 1989، ص267)
*سه رچاوه : هيوا صادق سه ليم،جوگرافياى دانيشتوانى قه زاى كۆيه ، كۆڕی زانيارى كورد، به غدا، 2006.
نه خشه ی کۆیه - بۆدیتنی نه خشه که به رنامه ی ئه کرۆپات پێویسته ئه گه ر به رنامه ک ت نیه لێره ئه و به رنامه داگره به کرته کردن له سه ر ئه و ئایکۆنه سووره
|

قشڵه ی کۆیه ، نوێ کراوه ته وه

کۆیه له سه ر چیای هه یبه سوڵتانه وه گئراوه