کورته یه کی ژیانم             

ناوم که مال ئیسماعیل له ساڵی 1953 له شاری کۆيه له دايک بويم خوێندنی سه راتايی و ناوه ندی و دواناوه ندیم هه رله وشاره ته واو کرد به ڵام له به رهۆ کاری سياسی و تێوه گلان له کاری سياسی نه م توا نی خوێندنی باڵا بخوێنم وله مانگی ئازاری 1973 چومه ده ره‌ وه تا هه ره ‌سی شۆرشی ئه یلول ودوایی چومه ئێران و‌له م وڵاته ده ستم کرد به ئیش کردن و فێری زۆر پیشه سازی بووم وه کو جۆشکاری واته ئۆکسجین هه روه ها له کێڵگه ی مریشک به خێو کردن له به شی به ستنی ئامێروده زگاکان وگه یاندنی ته زوی کاره با ئیشم ده کرد دواتریش ده ستم کرد به خوێندنی ئه لیکترۆن له ئامۆژگای موقه ده م له تاران وبه شی ئه لیکترۆنم خوێند ودوای له شاری قه زوین شوێنی چاکردنه وه ی ته له فزیۆن و رادێو وکه ل و په لی ئه لیکترۆنیم کرده وه باری ژیانم زۆر باش بوو تائه و کاته ی ئاڵۆزی و نا ئارامی له و ولاته ده ستی پێ کرد و ئیتر زۆر سه خت بوو مانه وه له وڵاتێکی وه ک ئێران و هه بونی گفت و گۆ له گه ڵ میری له کوردستان هۆکارێکی باش بوو بۆ گه رانه وه م بۆیه زۆر به هێمنی و به ئارامی ژیانی ئه وێم به جێ هێشت و گه رامه وه کوردستان و  هه رله سه رکاری ئه لیکترۆنی به رده وام بووم ده ستم کرد به خه باتی شارو تا ساڵی 1993 به ره و ئه وروپا به رێکه وتم ماوه ی ساڵێک له دیمه شقی پایته ختی سوریا مامه وه دوایی له19/1/1994 گه یشتمه وڵاتی سوید  ئێستا خۆم و خێزانم له گه ڵ سێ کورو کچێکم له م وڵاته ده ژین .خێزانم فه رمانبه ره له کۆمانیایه کی بازرگانی وه کوو ژمێریار کوره گه وره که م له دانشگای شاری ئۆبساڵه ده رمان وده رمانسازی ده خوێنی کوره که ی ترم له هه مان دانیشتگا  بۆ مامۆستا یه تی ناوه ندی و دواناوه ندی  ده خوێنی ، ئه وی بجوک ، بیۆلۆجی ده خوێنێت له هه مان دانیشگا هه روه ها کچه که م له له پۆڵی یه کی دواناوه ندی ده خوێنی واته چواری گشتی و منیش له گه ڵ رێکخراوێک به ناوی ستۆدی فرێم یاندێت کارم ده کرد کاره که م بریتی بوو له به رێوه بردنی کۆرسی فێرکردنی کامپیۆته ربۆئه که سانه ی که په نابه ربوو ن وتازه دێنه وڵاتی  ووڵاتی سوێدوله که مپی په نابه ران بوون و ده یانویست  کامپیۆته رفێربن ،هه روه ها 6 مانگ وه ک مامۆستای  کوردی نوسینم فێری کۆمه ڵیکی نه خوێنده واری به ته مه ن ا ده کرد  که ئه مانه له لایه ن ئیداره ی کاری شاره که مان ناردبوویان بۆ لای ئێمه بۆ ئه وه ی خوێنده واری فێر بن و بتوانن به م هۆیه فه رهه نگی سوێدی کوردی به کار بێنن ئه مانه ژماره یان 10 که س بوو ک له دوایی شه ش 6 مانگ 8 که سیان توانیان خوێندن و نوسین فێربن .ئه رک و خه رجی ئه م کۆرسه له ئه ستۆی ئیداره ی کاری شاره که مان  بوو، ماوه یه ک به کاری بڵاوکراوه یه کی مانگانه ی چوار لاپه ره ی مام ناوه ندی به زمانی کوردی و سویدی به ناوی هه نگاوی نوێ  خه ریک بوو م ئه م بڵاو کراوه بریتی بوو له زانیاری و ئه و یاسانه ی  که په یوه ندی به په نابه رانه وه هه بووبه ڵام دوایی 6 مانگ هیچ بوجه یه کی بۆته رخان نه کرا بۆ ئه وه ی له سه ر ئه م کاره به رده وام بین ،بۆیه کاره که وه ستا و ئه و ماوه ی که له هه نده رانم له زۆر شوێن کارم کردووه وه کوو کارگه ی دارتاشی و کێڵگه و و هه روه ها شوێنی ئه لیکترۆنی و گارگه ی نه جاری و قوتابخانه و  زۆ ر کۆرس و پراکتیکم ئه نجام داوه  ئیشتاش بۆما وه یه ک بێکار م به هۆی باری ته ندروستی . 

ئا ره زوه کان

هه رله منداڵیه وه حه زوو ئاره زوی وێنه کێشانم هه بوو له بیرمه بۆ یه که م جار که مامۆستای وێنه که ناوی مامۆستا حه نا فه ندی و و         مه سیحی  بوو کتریه کی چای هێناو له به رده ممانی داناووتی وێنه ی ئه م کتریه بکێشن من زۆر جوانم کێشآ ئه و کات پۆڵی دووی سه ره تایی بووم  که مامۆستام دیتی وتی تۆ له دوارۆژ ده بیت به وێنه کێشێکی زۆرباش به لآم به داخه وه ئه م ده رفه ته م هه رگیز بۆ نه ره خسا ده مویست دوای ته واو کردنی دواناوه ندی هونه ره جوانه کان به شی وێنه کێشان بخوێنم به داخه وه نه متوانی بگه مه ئه و ئاره زووه م له به ر ئه وه ی له ماڵه وه زۆریان پێ خۆش نه بوو ببم به وێنه کێش و هیچ که س هانده رم نه بوو بۆ ئه و ئاره زوه م ، زۆر جار له ماڵه وه له کاتی که مندال کاره بوو م له سه روێنه کێشان لێم توره ده بوو ن و ده یان گوت ده به س ره سمۆکان بکێشه ده بی له رۆژی قیامه ت هه موو ئه ووێنانه ی ده یان کێشی زیندویان بکه یه وه (ئه ی خوایه داگیر که ران ته نانه ت به وه نه وه ستابوون که خاکمان دارگیر بکه ن به ڵکوو به هه موو شێوه یه ک ده یان ویست مێشکمان بشۆنه وه وکلتوره بۆ گه نه که یان به سه رمان دا بسه پێنن تا به هیچ شێوه یه ک سود له زانست و زانیاری وه رنه گرین نه کو رۆژێک لێان هه ڵگه رێینه وه) باوکیشم زۆری حه زی ده کرد که له که بابخانه له گه ڵی کار بکه م و کاری که بابخانه فێرببم وئه وه ش هۆ کاره که ی هه مووی ده گه رێته وه بۆنه خۆشی نه خوێنده واری که ئه وکات به شێوه یه کی به ر فراوان باڵی به سه روڵات داگرتبوو  . له به ر ئه وه ی  من زۆرم حه زم له وێنه کێشان بوو هه ربه رده وام بوو م له وێنه کێشآ ن و له هه موو پێشانگاکانی قوتابخانه به شداریم ده کرد، تابلۆ کانم به ره نگی ئاوی ، ره نگی رۆنی یان پاستیل ده کێشا که هه ندێ بابه ته کان کۆ مه ڵایه تی و هه ندێکیان دیمه نی سرو شت بوو ن له گه ڵ به شێکی تایبه ت به کاریکاتێر که هه موو ساڵێك له م به شه به کاریکاتێری ره خنه یی به شدار ده بووم ، ره خنه  کان  زۆربه یان له سه رکاره دزێوه کانی ناوکۆمه ڵگای ئه و سه رده م ا بوون وه زۆر جارله سه رئه کارانه پاداشتی قوتابخانه م وه رده گرت زۆر جاریش توشی گیرو گرفت ده بوو م له گه ڵ خه لکی له سه ر ئه م کارانه . له قتابخانه ی سه ره تایی له     سه ر ده ستی خوالێخۆش بوو مامۆستا مه جید سابیر و عومه ری ره سول آغای وێنه کێشان فێر ده بووم وله ناوه ندی دواناوه ندی به یارمه تی مامۆستای به رێزم دڵشاد نه جیب تاهیر چه له بی وێنه کێشان فێربوو م وه له پێشانگای  قوتابخانه به شدارریم ده کرد ، هه رچه نده ئه م  ئاره زوه م     نه یگه یاندمه هیچ شوێنێک به ڵام ئه و حه زه له ناو گیانم دا قه ت نه مرد ره نگه کان  بوینه مایه کی باش بۆ ده ربرینی هه سته کانم تائێستاش هه ر  به رده وامی وێنه ده کێشم له ههمووو کون و که له به ری ماڵه کهم رهن گو فڵچه و که لو په لی نیگار کێشان هه یه ، له وه تای له سوید ده ژیم  تائێستا دوو جار پێشآنگام کردۆته وه‌ یه کیان له رۆژی په نابه رانی جیهانی که ئه وپێشانگایه که بریتی بوو له نیشاندانی که له پوری نه ته وایمان من له م پێشآنگایه به هه ندێ  بابه ت له سه رهه ڵه بجه وهه ندێ بابه تی که له پوری نه ته وایه تیمان به شداریم کرد له گاڵ نیشاندانی  ژماره یه کی زۆر له وێنه ی فۆتۆگرافی کوردستان و هه ڵه بجه که ئه م وێنانه خۆم ئاماده م کردبوو  پێشانگای دووه م به 16 تابلۆ رۆن و ئاوی  له سه ر کوردستان وئه نفال و که لوپۆری  نه ته وایه تیمان و دیمه نه جوانه کانی  کوردستان له گه ڵ ژنه وێنه کێشێکی شاره که مان له شووێنێکی هاوینی ئه م پێشانگایه م کرده وه که تابلۆکانی من بۆ فرۆشتن نه بوو ن ته نها  بۆ نیشان دان بوو.

له داویی وینه کێشآن ، شا نۆ دووه م ئاره زووم بوو که زۆرم ئا ره زوو ده کرد که ببم به ئه کته رو بتوانم له و بواره کار بکه م و له شانۆگه ریه ک به شدار بم، چونکه توانایه کی باشم هه بوو له لاسای کردنه وه ، هه ر بۆ یه له م  بواره ش هه وڵو ته قه لایه کی زۆرم داوه بۆیه که م جار ڵه ساڵی 1970 له شانۆگه ریه ک به شداریم کرد به ناوی ( سه رتاشی بێگانه) که نو‌سینی زه کی ئه حمه د هه ناری و ده رهێنانی ته ها حه مه د ته ها بوو دوایتر له نه ورۆز له شانۆی کاوه ی ئاسینگه ر ده وری جه لادم وه رگت و  له ئا هه نگی قو تابخانه شانۆ گه ریه کمان پێشکه ش کرد به ناوی ئافره ت و نوشته له نوسینی کامل ژیر و  ده ر‌هێنانی خۆم هه روه ها له ساڵی 1973 بوم به ئه ندامی تیپی  باواجی کۆیه به شی شانۆ وهه ر له هه مان ساڵ چیرۆکێکی ته مسیلی به ناوی بیری ئازادی له نوسینی ئه بوبه کر هه وری و ده رهێنانی ئیبراهیم فه تحوڵا بۆ ته له فزێۆنی که رکوک تۆمارمان کرد به ڵام به داخه وه دوو جارنیشان درا له به رهۆی سیاسی میری ئه وکات قه ده غه ی کرد هه ر وه ها له کاتی شۆرش چه ند جار شانۆ گه ریما ن بۆ ئۆردوگای په نابه ران له سه وڵاوه ی ئێران پێش که ش کرد هه روه ها له حاجی ئۆمه ران دوو شآنۆگه ریمان پێشکه ش کرد  یه کیان به ناوی چاڵی جه رگی پیرێژن دهرهێنانی ئه حمه د سالار و کاتێ وێنه دێته وه ڵام  ده رهێنانی عومه ر چاو شین و له  فلیمێکی وه سایقی به ناوی کوردستان یان نه مان به شدار بوو م که ئه م فلیمه له ده رهێنانی ئه حمه د سالا رو وێنه گرتنی نه وزاد مه جید به ڵام به داخه وه ئه م فلیمه به ئاکام نه گه ییشت به هۆی هه ره س هێنانی شۆرش کاتێک گه رامه وه کوردستان له گه ڵ تیپی باواجی په یوه ندیم کرده وه و ده ستمان کرد به ئاماده کردنی شانۆگه ریه ک به ناوی گونده که م میری نه ی هێشت بکرێت له دوای راپه رین له ته له فزێۆنی گه لی کوردستان که ناڵی کۆیه ده ستم به کار کرد وه کو فه رمانبه ر وه یه کێک بووم له دامه زرێنه رانی که ناڵی کۆیه که و هه ر له م که ناڵه به هاوکاری سامان تاهیری جوانه مه رگ و دلێر جونێد هیرانی که ده سته ی به رێوه به ری    که ناڵه بوو ن ده ستمان کرد به به رنامه یه کی  هه فتانه به ناوی هه گبه ی کامیرا که ئه م به رنامه هه مووی ره خنه بوو له کاره گه نده ڵیه کانی کار به ده ستان و لێپرسراوان و کۆمه ڵگا و  و خه ڵک ..... ئه مه  به شێک بوو له ژیانم هیوادارم سه رتانم نه ێشاندبێ

                                                                                                                                                                                    

  HOME