|
کاکه زیاد ئاغا یان حه مه زیاد ئاغا ی غه
فوری
كاكه
زیادی كوڕی حه‌مه ئاغای گه‌وره ساڵی 1914 له‌شاری كۆیه له‌دایك
بووه. به‌منداڵی خراوه‌ته به‌ر خوێندن‌و مردنی زوی حه‌مه ئاغای
باوكی رێی له‌كاكه زیاد گرت كه درێژه به‌خوێندن بدات و ئه‌ركی
به‌ڕێوه‌به‌ردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام هه‌رگیز
له‌خوێندن‌و خۆ رۆشنبیركردن دانه‌بڕاوه.
هه‌ڵوێستی كاكه زیاد به‌رامبه‌ر به‌مه‌سه‌له‌كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسییه‌كان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌م پیاوه هه‌ڵكه‌وتووه یه‌كێكه
له‌شه‌خسییه‌ته هه‌ره تێگه‌یشتووه‌كانی سه‌رده‌می خۆی.
كاكه زیاد زۆر رێزی له‌خوێنده‌واران‌و رۆشنبیران ئه‌گرت‌و یارمه‌تی
خوێندكارانی ئه‌دا بۆ ته‌واوكردنی خوێندن.
سه‌ره‌تای چالاكییه سیاسییه‌كانی كاكه زیاد ساڵی 1933
ده‌ستیپێكرد. ئه‌و ساڵه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سابیر ئیسماعیل و زه‌كی
ئه‌حمه‌د هه‌ناری‌و مسته‌فا خۆشناو و چه‌ند تێكۆشه‌رێكی تردا
(كۆمه‌ڵه‌ی موته‌نه‌ویرین) یان دامه‌زراند كه بوو به ئامرازێك بۆ
داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌ره‌تای چله‌كانیش كاكه زیاد رۆڵێكی گرنگی بینی له‌حزبی
(هیوا)دا‌و دواتریش له‌حزبی (رزگاری)دا وه‌ك فیداكارێكی گه‌وره
ناوی ده‌ركرد.
ئه‌م تێكۆشه‌ره هاوكارییه‌كی زۆری كۆماری مه‌هابادی كرد‌و
په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌ددا هه‌بوو.
ساڵی 1944یش كه پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زرا، له‌كۆنگره‌ی
یه‌كه‌مدا كرا به‌جێگری سه‌رۆكی پارتی.
ساڵی 1947 یش له‌په‌رله‌مانی عیراقی‌دا بوو به‌نوێنه‌ری ناوچه‌ی
كۆیه.
كاكه زیاد هه‌میشه له‌ریزی پێشه‌وه‌ی نیشتمانپه‌روه‌راندا بووه‌و
له‌ته‌واوی خۆپیشاندان‌و چالاكییه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا رۆڵی
پێشه‌نگی بینیوه.
ساڵی 1961 له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلول دا، كاكه زیاد
په‌یوه‌ندی كرد به شۆڕشه‌وه و تا ساڵی 1975 به‌به‌رده‌وامی
له‌خزمه‌تی گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌ی دا بوو.
دوای هه‌ره‌س هێنانی شۆڕشی ئه‌یلول له‌ساڵی 1975دا كاكه زیاد
وازی له‌چالاكی سیاسی هێناو له‌به‌غدا نیشته‌جێ بوو.
ساڵی 1991 كه كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد ده‌ستی پێكرد كاكه
زیادیش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ئاواره‌ی ئێران بوو. ئه‌م گه‌وره
پیاوه‌ی كورد رۆژی 1991/4/12 له‌شاری (نه‌غه‌ده) كۆچی دوایی كرد.
له‌گه‌ل
مســــــته‌فا ئـاغــای عــــوزێــــــری له حزبی هیوا ڕۆڵێکی گرنگی
هه‌بووه
*
له هه‌ولێر چواررێیانی رێگای کۆیه‌ی به‌ناو کراوه
کوردسات .
|