
مه سعود محه مه د
بیریاری گه وره ی کورد مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د ساڵی 1919 له باشووری کوردستان، له شاری کۆیێ، له دایک بووه.
مه‌سعوود محه‌مه‌د مرۆڤێکی حه‌ق په‌رستی، مرۆڤ دۆستی کوردپه‌روه‌ر بوو. خاوه‌نی چه‌ندین شاکاره له بواری هه‌مه‌جۆردا. زمان، ئه‌ده‌ب، مێژوو، کۆمه‌ڵایه‌تی و فیکر - به کوردی و عاره‌بی - بواری خامه‌ی هونه‌رمه‌ندانه‌ی مامۆستان. به‌رهه‌مه‌کان هه‌م له ڕووی ناوه‌ڕۆک و هه‌م له ڕووی ڕووخساره‌وه سه‌نگ و پله‌یان تایبه‌ته. سه‌رچاوه‌گه‌لێکن بۆ زانیار.
مامۆستا له به‌رهه‌مه‌کانیدا داکۆکی له ئازادیی بیر ده‌کات. فیکر و بۆچوونی باو ده‌کاته بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه و باس. ڕه‌خنه له دیدی ماددیی جه‌ده‌لی ده‌گرێ و داکۆکی له مرۆڤ ده‌کات. به بۆچوونی مه‌سعوود محه‌مه‌د مرۆڤ تاکه خالیقه. دین و ئایدیۆلۆژیا دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین
ڕۆژی 1-4-2002 له شاری هه‌ولێر، مه‌سعوود محه‌مه‌د کۆچی دوایی کرد. چه‌ندین کتێب و وتاری نایابی بۆ به‌جێ هێشتوین

تێبینی : ئه م باسه له ماڵپه ره وه رگیراوه http://www.mamosta.net/Rupel/Diwan.htm